سۆران حوسێنی ساڵی 1347 لە گوندی چیچۆرانی بانە لەدایک بووە ؛ خوێندنی بە هۆی هەل ومەرجێکی تایبەت تا دیپلۆمی ئەدەبیات و علوومی ئینسانی درێژە داوە ؛ لەساڵی 68 بەدواوە بە شێوەیەکی جیددی هەڵوەدای شێعر بووە و ساڵی 1370 بۆتە ئەندامی ئەنجومەنی شێعر وئەدەبی بانە . پێش ساڵی حەفتا نامیلکەیێکی شێعری لە تیراژێکی کەم دا بڵاوبۆتەوە ، دوای ساڵی حەفتاش لە بڵاو کردنەوەی کۆمەڵە شێعری "تا ئاربەبای خۆشەویستی " لە گەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبی بانە هاوبەش بووە . شێعری ئەو لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە و نامیلکە و تایبەتنامەدا چاپ و بڵاو بوونەتەوە لەوانە دوو کۆمەلە شێعری "گوڵچینی شیعری شاعیرانی کورد" بەشی یەکەم لە بڵاوکردنەوەی ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی ورمێ و کتێبی ''تا ئاربه‌بای خۆشه‌ویستی''و کۆمەڵە شێعری گازە و گۆڤارەکانی سروە ، مەهاباد و... .
سۆران حوسێنی کۆمەڵە چیرۆکی سێ دڵۆپ خوێنی سادق هیدایەت و شانۆنامەی ووت و وێژی محەمەد ڕەحمانیان وشانۆی سەردەمی بێ تاوانی دوکتۆر قوتبەدین سادقی و چەند شێعری فەرەیدوون موشیری کردۆتە کوردی . هەروەها چەندین ووتار و ڕەخنەی ئایینی و سیاسی و ئەدەبی بڵاو کردۆتەوە .
به‌رهه‌مه چاپ کراوه‌کانی بریتین له:
1 – هه‌ساو کۆمه‌ڵه شێعر 1384
2- پەڕەژاڵ کۆمەڵە شێعر 1387
3- ژینامە مه‌سنه‌وی 1388
4 - وێرەکانی بەربنار کۆمەڵە شێعر 1389
5 - تیشکاوێژی دوایه‌مین هه‌ساره مێژووی مه‌ککه و ژیاننامه‌ی
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د –خ) 1389
6 - به‌خته‌وه‌ری هه‌ڵبه‌ستی مناڵانه 1389
کۆمەڵێک شێعری دیکەشی هەیە کە هێشتا وەک کتێب ئامادە نەکراون و لە داهاتوودا بڵاو دەبنەوە . سۆران موجری یەکەمین فستیڤاڵی چیرۆک و بەرێوەبەری شەشەمین فستیڤاڵی چرۆکنووسانی ڕۆژئاوای ئێران بووە . ئه‌و یەکێک لە چالاکانی بواری ئەدەبی فەرهەنگی باژێری بانەیە و لە زۆربەی کۆڕە شێعریەکانی ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دا بەشداری چالاکانەی هەبووە و لە ساڵی حەفتاوە لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبی فەرهەنگی باژێری بانەیە و نزیک بە دە ساڵ بەرپرسی ئەنجومەن بووە و ئێستاش بەرپرسی بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی و هونەری'' به‌ڕۆژه'' ی بانەیە و خوێندکاری مێژوو .
هەروەها سۆران یەکێک لە ئەندامانی لیژنەیەکە کە بە شێوەی سەربەخۆ خەریکی ئامادە کردنی کتێبی خوێندن و نووسینی کوردین و دوو کتێب بۆ فێربوونی خوێندنی کوردی (خوێندن و نووسین به کوردی بۆ پۆلی یه‌که‌می سەرەتایی) لە لایەن ئەو لیژنەوە بە چاپ گەیشتووە و ئێستا لە بازاڕدایە .
ئه‌وه‌ش وێنه‌یک له شێعره‌کانی سوران بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
تابلۆی جێ‌ژوان
باران بۆ پێکه‌نینی خۆر
ڕاده‌کشێ
وه‌ک په‌لکه حۆری
من به بزه‌ی تۆوه شێعرم
چونکه تۆ جوانتر له خۆری
شێعر و په‌لکه حۆری جوانن
دیمه‌نی پێک گه‌یشتنی
خۆر و باران
تۆ و سۆرانن
شێعر و په‌لکه حۆری
شه‌نگ و
باڵا به باڵای جێژوانن!!.
......................
دڵدانه‌وه
که گه‌رمه ژان
ئه‌بێته ئه‌شکی قه‌تیس و
له ژێر پێڵووت جی ده‌مێنێ
خۆزگه‌م هه‌ناسه‌ی فێنکه
له سه‌ر گۆنات ده‌یڕفێنێ
که ته‌وژمی ئازاریشت
ته‌می شه‌رمێ
به سه‌ر برژانگت دا دێنێ
تکام ده‌بێته چرپه‌یه‌ک
بێدهنگێت لێ ده‌شێوێنێ
حه‌ز ده‌کا گیانت بدوێنێ!.
.............
ماندو نه بی
هر چی له باره ی فرهنگ و شاعر ه کان ونوسه ره کانی بانه بنوسی زور باشتره.
سپاس
من مقاله ییکی کاکه سورانم ده رباره ی زریوار خویندوه ته وه و ئه مه ویست له و باره وه له کاکه سوران یارمه تی بگرم.
داوام له جه نابتان ئه وه یه ایمیلی کاکه سورانمان به و ایمه یله ی داومه ته خزمه تتان بوم بنیرن به و هیوای که هه میشه سه ر که و تنتان ببینم.
perejal@yahoo.com