شعر هلبجه (به کردی هەڵەبجە) توسط شاعر کرد ک.د.ئازاد ، برای بانه پدیا ارسال شده است.پیشاپیش از زحمات و لطف ایشان نسبت به بانه پدیا بسیار سپاسگذاریم.علاقمندان به فرهنگ و شعر کردی می توانند اشعار دیگری از ایشان را در وبلاگ ایشان، که در انتهای این مطلب لینک ان قرار داده شده است، ملاحظه کنند.
••هەڵەبجە••
|
باسی خۆشە ویستیت دەکەم دەبێ بە وەرزی هەڕەشە! لە چوار لاوە لێوی ڕقم لێ دەکرۆژن خەنجەر سواری هەسان دەکەن هەڕەشەم بە دەبان دەکەن ! •• شێعری وەسفی تۆ دەنووسم دیوان دیوان بڵاو نابنە وە ! شێعرم بە قاچاغە ڕێ دا ڕوو دەکاتە شاری دڵان ! دەفتەرەکانم بە دەسنووس ، دەگەنە لای دڵدارانت ! باسی عەشقی تۆ خەتەرە باسی تۆ هەر باسی سەرە ! •• زۆر کەس لە عەشقی من ناگەن ! لۆمەیان ناکەم ، دڵدار نین خاوەن یار نین ! ناحەزانم، لە عەشقی تۆ بێ نەسیبن وەک ڕەقیبن ! •• بەندەنەکانی تاریکی ، هەمبەر بەچاوەکانی تۆن ! چۆن بیم بۆ لات؟ •• لەسەردەمی پانۆڕامای ، حەزەکانی قەتیس ماوو میزۆپۆتامیای خۆزگەکان ؛ تۆ ئازاری ، خاک و خەڵک و ژارەبزەی ، کەمتیارەکانی نامۆییم بیر دینیەوە! •• سپیدەکان ، دەگەلّکوێستان وەخەبەر دیم ! دەسنویژ بە ئاوی زوڵاڵی، کانی بنارێک هەڵّدەگرم ! لە سەر بەرماڵی پیدەشتی دە شتێکی کاکی بە کاکی بەرانبەر یەزدان ئەوەستم . دەستم هەتا تەشقی خوا درێژ دەکەم بەو نیازە ، بەسەربەستیت ببینمەوە و چیتر شۆفڵی ناحەز و سەر نیزەی خەم ، جەر گت نەدرِن! چی تر چی تر سەرت نەبرِن ! •• ئیسقانەکانم لەغاری شانەدەرێ هاتنەدەرێ ! هی سەر دەمی ، نیاندرِتاڵی و کاڵیم بوو! زانیم تەمەن دریژترم ، |
لە جەللادەکانی خۆشم ! •• لەم وڵاتە ، عومری شادی کەم دەوامەو خەم زۆر دەژی! •• ساڵەهایە ، چاوەکانم فیری گریان دەکەم ، بەنەفرەتەوە دەرِوانێ ! عەشق وە بیر دڵ دینمەوە ، دەردەدارانە لێ دەدا ! کەگۆرانی شاد دەکەمە میوانی چوار وەرزی شیعرم هاوار ئەکا و ئە ناڵینێ ! •• ئەی نیشتمان ، ئاواتەکانم ، لە تۆرا دەست پێ دەکەن بۆیە بێ هۆ لە کۆتاییش، دەگەنەوە باوەشی تۆ! •• بۆ ساڵڕوژی ، لە دایک بوونی ڕاپەڕین ، کوردستانیش ، وەک چۆن باوە ، مۆمێکی گەورەی داگیرساند ؛ ئەو مۆمە گەورە و بەشکۆیە ، « هەڵەبجەی شەهید » ی ناوە! •• ئەوەی ئەمڕۆ ، پێش بە شێعرو هاوار و هەڕەشەم دەگرێ ؛ گەمژەیەکە قەمچیەکی بە دەستەوە ، سنگی دەریا دائەپاچێ تا کوو شەپۆلی هەڵ نەچێ! •• یەکەم زیقەی ، مناڵێکی لە دایک بووی پاش کارەساتی هەڵەبجە تێی گەیاندم ؛ عومری زوڵم کەم دەوام تر ، لە تەمەنی مێلاقەیە ! •• ئای چەند سپڵەن ! ئەو کەسانەی ؛ ئەو کانیەی تێر ئاویان دەکا ، دەی خنکێنن ! ئەو دەستەی نانیان دەداتێ ، دەی شکێنن ! •• ئەو یاسایە پەستم دەکا ، دەسەڵاتم لێ دەستێنێ ! بێزارم لەو بەسەرهاتەی ، باڵی فڕینم دەشکێنێ ! تووڕەم لەهەر دەسەڵاتێ ، کوردوستانم دەشێوێنێ ! •• هەرگیز سەرم دانەنەوی |
هەتا بووە ، غەیری بۆ تۆ و بۆ خوانەبێ ، ئەی نیشتمان کڕنۆشم ، قەت نەبردووە ! •• چۆن قەڵەمی من بسرەوێ؟ تا شێعری من بە خەبەرە ، دوژمن خەوی لێ ناکەوێ ! •• ئەگەر گەڵایەک هەڵوەرێ دڵی شێعرم دادەخورپێ ئەگەر گوڵێک پەڕ پەڕ ببێ چاوم تانەی بە سەر دادێ! هاوار هاوار لێرە دار ... نا دارستانیان شەق و شڕ کرد لێرە گوڵ نا لێرە گوڵستانیان قڕ کرد . لێرە لە شاری هەڵەبجە ، هەر کوردێک نا تۆوی کوردیان قڵت و بڕ کرد! بۆیە دەگریم! بۆیە دڵی ساوای شێعرم، دادە خورپێ ! بۆیە تا دێ، لێوی ڕقی خۆم دەکڕۆژم چاوم تانەی بە سەر دا دێ ! •• ساڵەهایە، سەرم وێڵی گوللەیەکە و دڵم ّّبە شوێن ، خەنجەرێکا ئەخولێتەوە ! دەی خەنجەرەکانتان تیژ کەن ! گوللەکانتان ،حەواڵەی سەری وێڵم کەن باش بزانن ،تا بمێنم ؛ نەخشەکانتان پووچەڵ دەکەم خەونەکانتان دەگەچڵێنم ! •• بۆ هەر لایەک چاو دەگێڕم ، دۆستێکی یەک ڕەنگ نابینم ! یا من چاویلکەم قەترانین ، یا بەر لەمن ، گێژەڵووکەی هەڕە شەیەک ، ئەم هەوارەی شێواندووە ! •• ساڵەهایە ، لە کوردستان ، چەک بۆ جوانی ناکرێتە شان ! •• ڕۆژگارێکە ، بێشکەکانمان پێناکەنن ! ئاواتەکانمان هەڵنافڕن ! وە تەلیسمی ترسی مەرگ بەتاڵ نابێ ! •• خەنجەرێکم ، لە ناو بڕبڕەی پشت دایە ، کە ئێشی ئەو ، هەتا مۆخی نێو هێسکانم چۆتە خوارێ ! |
|
صفحه 1 |
||
|
بە ئازارتر ئەو دەردەیە، هەموو جارێ ؛ دێتە یادم کە ئەو زامە ، دیاری یەکە ، کە دەستی خۆم پێی بەخشیوم ! •• ئاوارهی زێدهکهی خۆمم پێشم وایە ، لە غوربەتا ئەخولێمەوە و مەگێکی سوور بۆتە هاوڕێم ! داخی دزێوی کۆیلەیی ، بە ناو چاوانمەوە دیارە ! •• قەت ناچمەوە و چۆن دەچمەوە ، بۆو مەڵبەندە ی ؛ ئاشناترین خەونە کانم، لەوێ مردن! سەوز ترین خەیاڵەکان، لە وێ ژاکان ! بۆو مەڵبەندە ی ؛ هەموو ئینسانێکیخوێڕی جێگای گومان تەنانەت بۆ چەند ڕۆژێکیش ، دەتوانن ببنە قارەمان ! بۆو مەڵبەندەی ؛ دوژمن تیر بارانی کردم ، وە دۆستانیش ، تیری خەڵاسیان پێوەنام ! •• ئەم وڵاتە ،بێ ئازادی ؛ وەکوو سنگی بە بێ دڵ و وەکوو زاری بە بێ زمان و وەکوو چەکی بێ گوللەگە ! •• لەم وڵاتە ؛ عومری شادی کەم دەوامە و خەم زۆر دەژی ! •• ناحەزانم تۆوی کینە دادەچێنن ! خاکەکەی من بە بڕشتە ؛ یەک و حەفتا زیاتر ئەبڕێ ! بۆ ناترسن ؛ ڕۆژێک دابێ ، وەرزی دروێنەی نەفرەتمان ، بگاتە جێ !؟ •• بەرزترین شێعرەکانم ، مۆمی ژینی شاعیریمن گڕ بەر ئەدەم لە هەناویان ، لە پێناوی نیشتمان دا ! وەک چۆن ، هەڵەبجەی شەهیدیش ، وەک مۆم سووتا ، لە پێناوی کوردستان دا ! •• شەو نیە خەونی تۆ نەبینم ! ئاخر وێنەی بەر لەخەو و هەوەڵ یادی بەخەبەریم تەنیا هەر تۆی ! •• کە لێم دووری ، |
قەناری خەمگینی دڵم ، دەنگی نایە ! شنە کپە و شادی لە ناو شێعرەکانما ناکا کایە ! •• کە دێیە لام ؛ فریشتەکان هەڵدەپەڕن ! خۆر دێتە دەر سازی بێدەنگی ماڵەکەم وەئاهەنگ دێ و من گۆرانی ، «فەسڵی بەهارە چاوەکەم ... » دەڵێمەوە ! •• لەو کاتەوە تۆم ناسیوە ، ڕووی ئارامیم قەت نەدیوە ! •• مێژوو پڕە لە خوێنی من ! پەڕ بە پەڕی هەڵ دەنەوە ، چی ئەبینن ؟ نیشتمانێکی ئاوەدان ؟ یان ماڵێکی بێ ڕووناکی و پیرە دایکێکی سەر سپی و سێ چوار زڕ کوڕی لاساری ، کەللە شەقی بێ بەزەیی ؟ چی ئەبینن ؟! •• بابزانن کۆڕی دۆستانبا تێم بگەن ، زلە ڕەش هێزی دوژمنان ؛ کە ڕۆژەکانی یەخسیری و شەوەکانی ئەشکەنجە و ئێش ، وا بەرانبەرجەللادانم ڕاوەستاوم، کە کەلیخان ، لە بەرانبەر باو و بۆران ! •• یەکە یەکە، پەنجەکانیان هەڵوەراندم ! زمانیان بڕیم ! نەیان زانی شێعرەکانم ، بە تیژ نیگای پۆڵا سمم ، لە سەر دڵ و دیوار و بەرد ، هەڵدەکۆڵم ! نەیان زانی ، شێعرم مێژووی وڵاتێکە ، بە بێ لەمپەر ؛ لە سەر زامی هەزار ساڵە ، دەینووسنەوە :گوللە و خەنجەر! •• خۆشم دەوێی ؛ هەر چەند دەزانم لەم خاکە ؛ دڵدارانی تۆ نیشتمان ، ڕۆژێک گوڵباران ئەکرێن و ڕۆژێکی تر ، بەردە باران ! •• ئەوە منم ، لە سەر کوژراوی خۆم ئەگریم ! لە وڵاتێ کە مەسیحی ، هە رگیز لە خاج ناکرێتەوەو بەهاری وەک ئەفسانەیە و |
سەربەخۆیی بەهانەیە! •• چۆن بەهارمان هەڵناپڕووکێ !؟ چۆن شەوەزەنگ ، شەوگارمان ناکا بە قەقنەس ؟ لەم وڵاتە ؛ چەقۆ ، دەستەکەی خۆی دەبڕێ ! ئازادی ، وەک کوندێکی شووم ، مەرگ بە دیاری دەهێنێ ، بەرەو هەر لایەک هەڵدەفڕێ ! •• لێرە ژیان ، مانای زیندان و قەفەسە ! لێرە ئەوین ، چوارچێوەی نوێنی هەوە سە ! لێرە قەڵەم ، زنجیرێکی لە مل دایە و لە سەر لێوان ، قامکی شادە هاواری ؛ وسکووت و بەسە ! •• لێرە لاوان ، دەبنە ئاوردووی ئاوری ، نەزانین و کەمتر خەمی ! لێرە تاوان یاسای باوە ، لە چوار لاوە ،داسە پاوە ! •• من عومرێکە ؛ زامەکان بە میرات دەگرم ! من عومرێکە ؛ پێکەنینی مناڵی کورد وەردەگێڕمە ، سەر زمانی خەڵکی جیهان ! •• تۆوی ئەم عەشق و نەفرەتە ، دەگەڵ شیر دا مژیومانە و دەگەڵ گیانیش دەچێتە دەر! •• یاساغە یاساغە یاساغ ؛ ئەوین ، نووسین ، بیر کردنە وە ! لە وڵاتێ ، کە چوار وەرزی ساڵی شەوە ! •• وا هەڵوەدای ، وشکارۆی چارەنووس بووین ؛ کە کانیاوێکی تێکۆشان ، لە ئەفسانە و خەیاڵ دەچێ ! •• ئەی نیشتمان ، لە سەرسنگت گوللە و خەنجەر ، لە سەر سەرت سێدارەیە ! ژێر پێت مین و چوار دەورەشت ؛ مەرگ و نەمان ، لە بۆسە دان ! •• چۆن بت دوێنم ؟ چۆن بێم بۆ لات ؟ لە قاچەکانم پێوەند و |
|
صفحه 2
|
||
|
لە دەستەکانم کەلەبچە و لە ناو دەمما ، نارنجۆکێکی بێ زامن ! چۆن ، بێم بۆ لات ؟ •• لێم ناپرسی لەکوێوەدێم ؟ لێم ناپرسی من چیم ؟ من کێم ؟ باش دەزانم، بۆنی غەریبیم لێ دەکەی ! ڕەنگم ئاشنا نیە بە چاو ، دەنگم ، ڕەنگ دانەوەی خەمە ! دەفتەری شێعرەکانیشم ، هێلانەی دەرد و ماتەمە ! •• پێت بڵێم کێم ؟ کۆیلەیەکی وڵاتی گڕ ! جامانەیەکی خوێناوی ! هەناسەیەکی سارد و سڕ ! لە کوێوە دێم ؟ لە دارستانی خۆڵەمێش ! لە زێدی مەرگ و دەرد و ئێش ! لەو مەڵبەندەی ، کانگای هەست و بیر و هۆشە ! لەو وڵاتەی کە دایکانی ، بە ناوی کوردستانەوە ، مەمک دەنێنە ، سەر دەمی جگەر گۆشە ! •• گەلێ شەوان خەو ئەبینم ! خەونی من و باوک و باپیرانم یەک نین! باوەگەورەم خەونی دێو و درنجی دەدی و باوکم خەونی، نێرگزە کانی ژێرخاک و منیش ، هەر خەونی کازیوە! •• باوکم ئەڵێ : لەسەر چەقی هیچ ڕێگایەک پاڵ مەکەوە باخەونی هاڵۆز نەبینی! دایکم دەڵێ : خەون ،ئاوێنەی ئاواتی بێ دەسەڵاتی ئینسانە! فەقیر خەون بە سامان و برسی نان و نەخۆش ساغی و عاشق یار و دیل،خەونە کانی ئازادین! •• درەنگ درەنگ عاشق دەبم ! کە عاشق بووم ؛ ئاسمان شین تر دێتە بەر چاو ، ڕووبارەکان ، بە خوڕڕەم تر دێنە قسە و هەڵاڵەکان ، زۆر ڕەوان تر دەبنە هەڵبەست ! •• ئیرە کوێ یە؟ وەکوو دونیای |
بووکە شووشەی ناوکارتۆنە و وەکوو دونیای خەیاڵاوی شێعری«هێمن »! وەک دونیای خەو ! •• ئێرە وڵاتەکەی منە ؛ خۆشترین شوێنی دونیایە ! پێشینیان پێیان وایە ؛ لێرە بەهار زۆر درەنگ دێ ، یان هەر نایە ! •• من لە وڵاتی خەزان و کوێستانی قین و نەفرەت و پێدەشتەکانی بێزاری ، بۆتان دەڵێم لەو مەڵبەندەی لە پڕێکا ، هێندەی فوو لە چایەک دەکەی زەماوەند ئەبێ بە پرسە و قاقا دەبێتە گریان و ژیان دەبێ بە مردن و چۆپی دەبێ بە چەمەرو ڕۆژ دەبێتە تاریکایی و شەونەم دەبێ بە شۆکەران! •• توانای پەروازم نەماوە ! بەڵام فڕین وانەیەکە ، هەموو ڕۆژێ دەیڵێمەوە! قوتابیە کانی فڕندەم پێیان سەیرە بۆ مامۆستایان نافڕێ؟ ئەوان شەیدای هەڵفڕینن! دڵ پڕ لە عەشق و ئەوینن چوون بە چاوی خۆشەویستی لێم دەڕوانن؛ باڵی پێکراو وبرینی دڵ و گیانی من نابینن! •• من نازانم لە کوێ دەمرم ؟! نازانم کەی، ئەجە ل ئەدا لە دەرگاکەم ؟! نازانم چۆن ؟ بە کام شێوە ؟ بەرە و ڕووی مەرگی خۆم دەبم ! نازانم ؟ ...نا!
بە ڵام لێم ڕوونە ئەو کاتەش ؛ لە سەرمایە، سەودای عەشقی نیشتمانم لە دڵمایە ، خۆشەویستی کوردستانم ! •• کێ بوو وتی : شاعیر تەنیا هەر دەتوانێ ، ئەسپی هۆنراوەکەی تاودا و ... بە پێدەشتی خەیاڵی دا تەقڵە بکات؟
ئەوەتا من ؛ سواری ئەسپی خوێنی خۆمم ، بە گۆڕەپانی مەرگ دا دێم و دەچم! |
ئەوە سترانی برینمە ؛ خۆی بە گوێچکەی هەموو چەقۆیەک دا دەکا ! ئەوە دڵی گڕ گرتوومە ، بۆ ساتێکیش ئارام نابێ و هەڕا دەکات ! •• بەلای چۆڵگەی غەریبیما، گوزەر مەکەن! ئێرە پڕە، لەئێسک و پروسکی زۆر نازدار وشیار نەبن کەللە سەرێ، ئێسقانی بازوو و مەچەکێ قوڵکەی چاوو چەنەگەیێ ، پێشێل دەکەن ! •• بەلای چۆڵگەی غەریبیما گوزەر مەکەن! ئێرە پڕە ؛ لەچاو ڕەش وگەردەن کێل و لەش ناسک و لێوبە خەندە! ئاگانەبن ، نێرەوە عەشقێکی تووش و پێدەشتێکی ڕەمز و ڕاز و مەڵۆیەکی سرتە و چپە و مەشتێ نیگا و کۆگایەکی غەمزەو ناز و خەرمان لۆخێ خۆشەویستی پێشێل دەکەن ! •• ئێستاش هاوار و سروودی نەتەوەی نوێی هەڵەبجە هەر ئازادیە : ئەی ئازادی ! بووکی هیوای گەلەکەم تۆی ! خەڵکی دەڵێن: گەر وڵاتێک، شاباشی خوێنت بۆ نەکا ، لەوێ دەڕۆی ! ئەی لە بەرچی، لە گەڵ وڵاتی من نامۆی ؟!
لەم وڵاتە ، خۆ رۆژ نیە سەردارێکمان نەچتە سەر دار خۆ ساڵ نیە؛ تەختنەکرێن ، چەندگوندو شار! لێرە ؛ هەر زامی گوللەیە رۆژی سەد جار دەکولێتەوە لێرە، هەر بارانەی خوێنە نەخشەکانمان دەسڕێتەوە !
وەک چۆن دایک بە کۆرپەوە حەساوەیە ، وەک چۆن بەهار بە گوڵەوە ڕازاوەیە ، وەک چۆن جیهان لە ئاشتیا دەبێتە جێی خۆشی وشادی، کوردستانی جوانی منیش؛ دڵگیرترە بە ئازادی شیرین ترە بە ئازادی! |
ژماره تهلهفۆن: 09188755086
ئیمهیل:azad_kd[@]yahoo.com
علامت های [] از ایمیل حذف شود.
وێبلاگ: www.kalekurd.blogfa.com
